ته‌رمی قوربانییه‌كی دیكه‌ی رووداوه‌كه‌ی مووسڵ دۆزرایه‌وه
90 كیلۆمه‌تر له شوێنی رووداوه‌كه دووره
K24 - هه‌ولێر:
دوای نزیكه‌ی 15 رۆژ، ته‌رمی قوربانییه‌كی دیكه‌ی رووداوی نقوومبوونی كه‌ڵه‌كه‌كه‌ی مووسڵ، له ناحیه‌ی گه‌یاره‌ی باشووری پارێزگای مووسڵ دۆزرایه‌وه.
ناحیه‌كه نزیكه‌ی 90 كیلۆمه‌تر له شوێنی رووداوه‌كه دووره و ئاوی رووباری دیجله ته‌رمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه، به‌تایبه‌تیش كه ئێستا ئاستی ئاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له گه‌یاره، ئه‌مڕۆ 5ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، رایگه‌یاند، تیمه‌كانی فریاگوزاری ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه‌یان له‌ناو رووباری دیجله دۆزیوه‌ته‌وه، كه هێشتا ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
رۆژی 21ی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵ، به‌هۆی نقومبوونی كه‌ڵه‌كێكی په‌ڕینه‌وه‌ی گه‌شتیاران، له دوورگه‌ی گه‌شتیاری باكووری رۆژئاوای مووسڵ، كه زیاتر له 250 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو، نزیكه‌ی 120 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون.

ئ. م