سەرۆك بارزانی لە ئوردن بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووری جیھانی دەكات
سەرۆك بارزانی بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە ئوردن
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ سەرۆك مەسعود بارزانی، لە ئوردن به‌شداری له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا ده‌كات.
له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شا عه‌بدوڵڵا، پادشای ئوردن، دوێنێ 5/4/2019، سەرۆك بارزانی به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن.
كۆڕبه‌نده‌كه حەڤدەمین كۆڕبه‌ندی ئابوورییه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و ده‌یه‌مین كۆڕبه‌نده له‌سه‌ر ئاستی ئوردن و زیاتر له هه‌زار سه‌ركرده‌ی وڵاتان و كه‌سایه‌تی و خاوه‌ن پێگه‌ی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌شداری له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی بۆ جاری دووه‌مه به‌شداری له كۆڕبه‌نده‌كه ده‌كات و پێشتریش له ساڵی 2017دا، به‌شداری كردووه، كه له ده‌ریای مردوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لەبارەی پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و ئوردن. فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند: "ئوردن وڵاتێكی گرنگە لە ناوچەكە و پەیوەندی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئوردن باشە و باشتری دەكەین".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)