عەبدولخاڵق مەسعوود بە ئەندامی جێبەجێکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا هەڵبژێردرا

دووەم زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی ئاسیا بەدەستهێنا

عەبدولخاڵق مەسعوود بەفەرمی لە هەڵبژاردنەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بە ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی فیدراسیۆنەکە هەڵبژێردرا.

عەبدولخاڵق مەسعوود کە وەکو یەکەم کورد بووە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و لە پۆستەکەی بەردەوامە، بووە یەکەم کوردیش ببێتە ئەندامی جێبەجێکاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا و لە هەڵبژاردنەکان کە لە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا بەڕێوەچوو، لە کۆی 46 دەنگ توانی دووەم زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت و ببێتە خاوەنی 37 دەنگ.

عەبدولخاڵق مەسعوود لەسەر ئاستی عێراق سێیەم کەسە ئەم پۆستە وەربگرێت، بەپێش بەربژێرانی لوبنان، عومان یەمەن و ئیمارات کەوتەوە.

عه‌بدولخالق مه‌سعوودی ته‌مه‌ن 64 ساڵ، له‌ 2014 به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژێردرا و 3 ساڵی دیكه‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كۆتایی دێت، پێشتریش بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ وه‌ك كارگێر و جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر كاری كردووه‌ و له‌ سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو به‌ فه‌رمی ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵگرت.

عەبدولخاڵق مەسعوود دووەم زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا
عەبدولخاڵق مەسعوود دووەم زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا