بکوژی دوكاندارەكەی بازاڕی لەنگەی ھەولێر دەستگیر کرا
لەناو بازاڕ تەقەی لێكرا
K24 - ھەولێر
رێناس عەلی، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: "بكوژی دوكاندارەكەی بازاڕی لەنگەی ھەولێر لەلایەن ھێزە ئەمنییەكان دەستگیر كراوە، پۆلیسی ھەولێر زانیاری ورد لەبارەی رووداوەكە دەخاتەڕوو".
عەمید عەبدولقادر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد: "ئەو كەسەی دوێنێ لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر تەقەی لە دوكاندارێكی كرد و كوشتی دەستگیر كراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە، لە چەند رۆژی داھاتوودا زانیاری ورد لەبارەی رووداوەكە دەخەینەڕوو".
ئێوارەی دوێنێ 5/4/2019 كەسێكی دەمامكدار لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر تەقەی لە دوكاندارێك كرد و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
ھ.م