یەکێتی رێككهوتنهكهی لهگهڵ پارتی پەسەند دهكات
ئێوارە سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
K24 – سلێمانی:
مەكتەبی سیاسی یەكێتی رێككەوتنی لەگەڵ پارتی پەسەند كرد و ئێوارەی ئەمڕۆش ئهنجوومهنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ ھەمان مەبەست كۆدەبێتەوە.
پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، رێککەوتنی پارتی و یەکێتی کە لە بارەی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان بوو پەسەند کرا.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو 03/04/2019، سەرکردایەتی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە، لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند: "لەگەڵ پارتی گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر پرسی پێکهێنانی حکوومەت".
هەر ئەمڕۆ شاندێکی پارتی و بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی كۆبوونەوە و شاندی هەردوولا تاوتوێی هەنگاوەکانی پێكهێنانی حكومەتیان كرد.
H.J