به ڤیدیۆ.. یاریزانێك بهشێوازێكی سهرسوڕهێنهر واز له یاریكردن دههێنێت
لە ناوەڕاستی یارییەک، یاریزانێکی ئیتاڵی بە هێلیکۆپتەر دەڕفێنرێت
یاریزانێکی نەناسراوی ئیتاڵی بە شێوازێکی سەیر و سەرشێتانە وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند، لە ناوەڕاستی یاریی یانەکەی لەلایەن هێلیکۆپتەرێکەوە رفێنرا کە پێشتر خوودی یاریزانەکە ئەم سیناریۆیەی داڕشتبوو ئەم کارەش بووە هۆی ئەوەی دوازی وازهێنانی لە یاریکردنی ئەو یاریزانە یانەکەی سزا بدرێت.
له شاری كاتانیا، لە خولی پلە سێی ئەو شارە ئیتاڵییە هەردوو یانەی ڤیاگراندێ و نێبرۆدی یاریی دەکەن و یاریزانانی هەردوولا تەنیا بیریان لەسەر ئەنجامدانی یارییەکی باشە.
هەردوولا لەسەر ململانێکردنی یەکتری بەردەوامن، ئیگنازیۆ بارباگالۆی ٥٥ ساڵان ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی بەشداریی بكات، راهێنەری ڤیاگراندێ بڕیاری دا بارباگالۆ بباتە ناو یاریگا، تاکو ئێرە هیچ شتێکی نامۆ رووینەداوە، بەڵام لەناکاو ئەوەی ئەو یاریزانە ئیتاڵییە پلانی بۆ داناوە دەستپێدەکات، لە دووری چەند کیلۆمەترێکەوە، ئەم هێلیکۆپتەرە بەرەو یاریگایەکە بەڕێ دەکەوێت، ئەم هێلیکۆپتەرە لەپێناوی وێنەگرتنی یارییەکە نەهاتووە، بەڵکو ئەم هێلیکۆپتەرە هاتووە بۆ ئەوەی یەکێک لە یاریزانەکانی ئەم یارییە بڕفێنێت.
دوای نیشتنەوەی هێلیکۆپتەرەکە، دوو کەس کە رووخساری خۆیان شاردووەتەوە، دادەبەزن و بە هەڕەشەکردن ئیگنازیۆ بارباگالۆ دەڕفێنن.
رفاندنی ئەم یاریزانە ئیتاڵییە سیناریۆیەکی خوودی یاریزانەکە بوو، بارباگالۆ بڕیاری داوە واز لە یاریکردن بهێنێت، رفێنرانی بە هێلیکۆپتەر لەناو یارییەکی یانەکەی بە باشترین رێگا دانابوو بۆ ئەوەی بەیەکجاریی واز لە یاریکردن بهێنێت.
شێوازی وازهێنانی ئەم یاریزانە ئیتاڵییە لە یاریکردن بووەتە بابەتی گەرمی میدیا ئیتاڵییەکان و جیهان، بارباگالۆ پێچەوانەی زیدان کە بە کارتی سوور وازی لە یاریکردن هێنا، سیناریۆیەکی سەرشێتانەی بۆ وازهێنانی لە یاریکردن داڕشتبوو، بەڵام ئەم کارەی بووە هۆی ئەوەی یانەکەی بە بڕی دوو سەد یۆرۆ سزا بدرێت و تاکو سەرەتای مانگی داهاتووش یانەکەی سڕ بکرێت.
— JohnSmith1988 (@Smith1988John) April 4, 2019