ئه‌مه‌ریكا قه‌باره‌ی خۆی له عێراق و ئه‌فغانستان بچووك ده‌كاته‌وه
واشنتۆن به كه‌مكردنه‌وه‌ی بوونی خۆی له عێراق و ئه‌فغانستان ده‌ست به سه‌رده‌می "ركابه‌ری گه‌وره" ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
گۆڤاری "Foreign Policy"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرهوه، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی بوونی خۆی له رووی دیپلۆماسییه‌وه له هه‌ر یه‌ك له عێراق و ئه‌فغانستان تاوتوێ ده‌كات.
وه‌ك ئه‌و گۆڤاره له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی گواستییه‌وه كه نه‌یانویست ئاماژه به ناویان بكرێت، ئه‌مه‌ریكا پلانی هه‌یه له ساڵی 2020 ژماره‌ی دیپلۆماتكاره‌كانی له ئه‌فغانستان بۆ نیو ئه‌وه‌نده كه‌م بكاته‌وه. هه‌رچی له عێراقیشه، به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه په‌سه‌ندكراوه، پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌مه‌ریكا 20 تا 30 دیپلۆماتكاری خۆی له عێراق بكشێنێته‌وه و بۆ ساڵی داهاتووش، ژماره‌ی كارمه‌ندانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی له به‌غدا و هه‌ولێر 30% تا 50% كه‌م ده‌كاته‌وه.
گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌و پلانه له‌گه‌ڵ نیازی ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئاسیا ده‌گونجێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه به "ركابه‌ری گه‌وره" له‌گه‌ڵ چین و رووسیا ناوده‌برێت.
H.B