زێدان: هه‌موو شتێكمان له ده‌ستدا
زێدان: به‌داخه‌وه هانده‌رانی ریال مه‌درید هاوكاریمان ناكه‌ن
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌سه‌ر یانه‌ی ئیبار، زینه‌دین زێدان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی پێشوو له سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی ئه‌م وه‌رزه بێبه‌شبووین.
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك دڵخۆشی خۆی به ئاستی كه‌ریم بێنزێما ده‌ربری و گوتی: هه‌میشه بێنزێما یاریزانێكی گه‌وره‌یه و كاری گه‌وره‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
زیزۆ گوتیشی: له گێمی یه‌كه‌م ئێمه بڕوای خۆمان له‌ده‌ستدا بوو، به‌ڵام گۆرانكارییه‌كانی گێمی دووه‌م ئێمه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن برد، خاڵی به‌هێزی ئێمه ئه‌وه بوو به‌شێوه‌یه‌كی باش به كۆمه‌ڵ یاریمان ده‌كرد، ئێستا یاریزانه‌كان پێویشته شانازی به‌خۆیانه‌وه بكه‌ن و تا كۆتایی پاڵپشتی یه‌كتر بكه‌ن.
زیزۆ ده‌شڵێت: دۆخی ئێستای ئێمه قورسه، یاریزانه‌كان ناحه‌قیان نییه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جار ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆیان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن، چونكه یانه‌كه به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی پێشوو نازناوه‌كانی له‌ده‌ست داوه، بۆیه پێویسته بۆ هه‌ر 7 یارییه‌كه‌ی داهاتوو وه‌ك یه‌ك تیپ بجه‌نگین.
زیزۆ له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی ئیسكۆ گوتی: ئیسكۆ ئاستی هه‌روه‌ك جارانی پێشوو به‌رزه، هیچ نه‌گۆڕاوه، مه‌شقه‌كانی به‌باشی ده‌كات و یاریزانێكی گرینگه.
زیزۆ له باره‌ی گاریس به‌یل گوتی: نازانم داهاتووی گاریس به‌یل له‌گه‌ڵ ئێمه چی ده‌بێت، با بزانین چی رووده‌دات، ئێستا كاتی ئه‌وه نییه قسه له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین، ئه‌وه‌ی كه لای من جێگه‌ی نیگه‌رانییه، هانده‌رانی ریال مه‌درید به‌داخه‌وه هاوكاریمان ناكه‌ن.