كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت ئەگەری نمە باران ھەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەكان.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە زۆربەی كاتەكان نیمچە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان ھەروری تەواو دەبێت و ئەگەری نمە باران ھەیە.

