كۆستا سووكایهتی به دایكی خۆی كردووه نهك دایكی ناوبژیوان
سزایهكی قورس چاوهڕێی دیێگۆ كۆستا دهكات
به گوێرهی میدیاكان، سزایەکی قورس چاوەڕێی دیێگۆ کۆستای هێرشبەری ئیسپانی ئاتڵێتیکۆ مەدرید دەکرێت.
سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاوییان کردۆتەوە، دوای ئەوەی هێرشبەری رۆخێ بلانکۆس بە هۆی سوکایەتیکردن بە ناوبژیوانی یاری یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا بە کارتی سووری راستەوخۆ لە یاریگە دەرکرا، پێشبینی دەکرێت ئەم یاریزانە بۆ هەشت یاری داهاتووی یانەکەی سڕ بکرێت، ئەمەش دوای ئەوە هات کە مانزانۆی ناوبژبوان لە راپۆرتەکەی خۆی ئاماژەی بە هۆکاری کردنە دەرەوەی کۆستای کرد.
هەرچەندە رۆژنامەی مارکا بڵاویکردۆتەوە دوای بینینەوەی دیمەنەکە دەردەکەوێت کە هێرشبەرەکەی ئاتڵێتیکۆ مەدرید سوکایەتی بە دایکی خۆی کردووە نەک ناوبژیوانەکە، هەربۆیە چاوەرێ دەکرێت لەم یەک دوو رۆژە بریاری سزاکەی کۆستا رابگەینرێت
.jpg)