سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی جدی له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
"ئه‌گه‌ر واشنتۆن ئێمه‌ی خسته لیستی تیرۆر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای ئاسیا له دۆخێكی ئارام‌دا نابن"
K24- هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر واشنتۆن ئه‌وانی خسته لیستی تیرۆره‌وه، ئه‌وانیش ئاسایشی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
له لێدوانێكی میدیاییدا، محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی له سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌گه‌ر واشنتۆن هه‌نگاوێكی له‌م جۆره گه‌مژانه‌ی نا، ئه‌وا رێگه ناده‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای ئاسیا هه‌ست به ئه‌من و ئاسایش بكات".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كاره‌ی كرد، ئاخۆ ئێران چ هه‌نگاوێك ده‌نێت؟ جه‌عفه‌ری دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌و كاره گه‌مژانه‌یان كرد و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌ی خسته مه‌ترسییه‌وه، ئێمه‌ش به‌گوێره‌ی سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران، رێككاری دژبه‌ر له به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه به‌ر".
ئه‌و فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران به‌ڵێنیشیدا: "له‌و حاڵه‌ته‌دا ئاسایشی سوپا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه مه‌ترسییه‌وه، كه هه‌رگیز هه‌ست به‌و ئارامییه نه‌كه‌ن كه ئێستا هه‌یانه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، رۆژی هه‌ینی رابردوو، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاند، واشنتۆن به نیازه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، كه مه‌به‌ست لێی سبه‌یه، سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌ناسێنێت.
تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین كه‌س و لایه‌نی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه سزاداوه و ژماره‌یه‌كیشیان خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فارس
H.B