داهاتی هه‌نارده‌ی غازی ئێران بۆ عێراق گه‌یشتووه‌ته ملیارێك دۆلار
عێراق و ئێران په‌ره به دوو كێڵگه‌ی نه‌وتی هاوبه‌ش ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی كۆماری ئیسلامی ئێران، بێژه‌ن زه‌نگنه، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق له باره‌ی په‌ره‌پێدانی دوو كێڵگه‌ی نه‌وتی هاوسنووری نێوانیان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
بێژه‌ن زه‌نگنه گوتیشی: داهاتی هه‌نارده‌ی غازی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق گه‌یشتووه‌ته ملیارێك دۆلار.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی نه‌وتی عێراق و ئێران كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له میانی ئه‌و سه‌ردانه‌دا هات، كه سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق به یاوه‌ری شاندی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ تاران ئه‌نجامیداوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، كۆمپانیا ئێرانییه‌كان ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له عێراق جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕیاره كۆمپانیای عێراقیش له ئێران ده‌ست به‌كاركردن بكه‌ن. ئه‌زموون و شاره‌زایی نێوان كۆمپانیاكانی هه‌ردوو وڵات ئاڵوگۆڕ بكرێت.