هه‌ولێر.. چوار کەس لە کاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیر کران

پۆلیسی هەولێر راگەیندراوێک بڵاودەکاتەوە

K24 – هه‌ولێر:

شەوی رابردوو 06/04/2019، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی شاری هەولێر، لە هەڵمەتێکی پشکنیندا، توانیان چوار کەس دەستگیر بکەن، کە خەریکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بوون.

لە راگەیه‌ندراوێکدا پۆلیسی هەولێر بڵاوی کردەوە: "شەوی رابردوو، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، لەکاتی هەڵمەتێکی پشکنیندا، توانیان چوار کەس دەستگیر بکەن، لەو کاتەی کە سەرقاڵی بەکارهێنانی ماددەکە بوون".

هەر بە گوێرەی راگەیه‌ندراوەکە: "نووسینگەی رۆژهەڵات بۆ نەهێشتنی تاوان، توانیوویانە چوار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن و ئێستا بە فەرمانی دادوەر و بە پێی ماددەی 14ی هۆشبەر، دەستگیر کراون".

H.J