"هه‌ردووكیان هه‌مان هه‌ڵه‌یان كرد، به‌ڵام كۆستا كارتی سووری وه‌رگرت و مێسی هیچ"

"مێسی و كۆستا به‌رهه‌مان هه‌مان ناوبژیوان هه‌مان هه‌ڵه‌یان كرد، به‌ڵام ته‌نیا كۆستا سزا درا"

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، راپۆرتێكی له‌ باره‌ی كارته‌ سووره‌كه‌ی دیێگۆ كۆستا بڵاو كردۆته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: كۆستا و مێسی به‌رامبه‌ر هه‌مان ناوبژیوان هه‌مان هه‌ڵه‌ی هاوشێوه‌ی یه‌كتریان كرد، به‌ڵام كۆستا سزا درا و مێسییش له‌ نێو یاریگه‌ مایه‌وه‌.

دیێگۆ كۆستا هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌ خوله‌كی 29ـی یارییه‌كه‌یان له‌ دژی بارسێلۆنا به‌ كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌ كۆستا قسه‌ی به‌ دایكی مانزانۆی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ گوتووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی نووسیوه‌، مێسی پێشتر هه‌مان ده‌ربڕینی كۆستای به‌رامبه‌ر هه‌مان ئه‌م ناوبژیوانی له‌ یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر جیرۆنا به‌كارهێناوه‌ و هیچ كارتێكیشی به‌ڕوویدا به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه‌، له‌ كاتێكدا مێسی مامه‌ڵه‌یه‌كی ناشرینتریشی به‌رامبه‌ر ناوبژیوانه‌كه‌ كردبوو.

رۆژنامه‌ی ئاس، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، مانزانۆ بابه‌تی كۆستای گه‌وره‌ كردووه‌ و زیاده‌ڕۆیی تێدا كردووه‌ و شایسته‌ی كارتی سوور نه‌بووه‌، له‌ كاتێكدایه‌ له‌ یارییه‌كه‌ لویس سوارێزیش بێرێزی به‌ ناوبژیوان كرد، به‌ڵام كارتی سووری نه‌دایه‌.

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، سزایه‌كی قورس چاوه‌ڕوانی دیێگۆ كۆستا ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت بۆ زیاتر له‌ 3 یاری سڕ بكرێت.