پارتی و یەكێتی رێككەوتنێكی دیكە واژۆ دەكەن
شاندی باڵای پارتی و یەكێتی ئاشكرا دەكات
K24 - ھەولێر
بڕیارە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان رێككەوتنێكی دیكە لەبارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و پشكی یەكێتی لە سەرۆكایەتی ھەرێم و پەرلەمان واژۆ بكەن.
بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی بە كوردستان24ـی راگەیاند "بڕیارە شاندی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی كۆببنەوە، دواتر ههریهك له نێچیرڤان بارزانی و كۆسرهت رهسووڵ رێككهوتنی نێوان پارتی و یهكێتی سەبارەت بە بەشداریكردنی یەكێتی لە حكوومەت واژۆ بكەن".
پێشتریش ھۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بە كوردستان24ـی راگەیاندبوو "پارتی رێككەوتنی سیاسیی لەگەڵ یەكێتی واژۆ كردووە و تەنیا ماوە رێككەوتنی بەشداریكردن لە حكوومەت واژۆ بكەن و ئێمە ھیچ گرفتێكمان نییە و ئامادەین رێككەوتنەكە واژۆ بكەین".
دوێنێ چەند بەرپرسێكی یەكێتی رایانگەیاندبوو، كە ئەمڕۆ رێككەوتنەكە واژۆ دەكرێت، بەڵام بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست كوردستان24 كەوتووە، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی ناكرێت.
ھ.م