پردەکەی پردێ دادەخرێت

هاتووچۆی هەولێر و کەرکووک لە رێگای پردێ پەکیدەکەوێت؟

K24 – هه‌ولێر:

بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی پارێزگای کەرکووک، لەمڕۆوە 08/04/2019 تا سێ رۆژی دیکە، پردەکەی پردێ کە هەردوو شاری هەولێر و کەرکووک بەیەکەوە دەبەستێتەوە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت.

لە ئێستادا هاووڵاتیان دەتوانن بۆ هاتووچۆ پردێکی دیکە لەناو شارەدێی پردێ بەکاربهێنن، بەڵام رێگا بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر نادرێت ئەو پردە بەکاربهێنن، بەڵکو شۆفێری بارهەڵگرەکان دەبێت رێگای کەرکووک – دوبز یاخود رێگایەکی دیکە بەکار بهێنن.

پردی سەرەکی شارەدێی پردێ فشارێکی زۆری لەسەرە و بەهۆیەوە مەترسی بۆ دروستبوو بوو، پێشتریش بە شێوەیەکی کاتی کرابووەوە.

‌H.J