حكوومەتی ھەرێم رۆژێكی ئەم ھەفتەیەی وەك پشووی فەرمی راگەیاند
فەرمانبەران و ھاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
K24 - ھەولێر
وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی ساڵیادی ئازادكردنی عێراق و رووخانی رژێمی بەعس، سبەی لە دامودەزگاكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.
سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: "بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، سبەی سێ شەممە 2019/4/9 بەبۆنەی ساڵیادی ئازادكردنی عێراق و رووخانی رژێمی پێشووی دیكتاتۆریەوە لەسەرجەم دام ودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی".
هاوپهیمانی ئهمەریكی- بهریتانی له ئۆپهراسیۆنێكی ھابەشی 42 رۆژهدا توانیان رژێمی بهعس له عێراقدا بڕوخێنن و لە 9/4/2019، به هێنانه خوارهوهی پهیكهری سهدام حوسێن له گۆڕهپانی فیردهوس لە بەغدا، كۆتایی به دهسهڵاتی 34 ساڵهی رژێمی بهعس هات.
ھ.م