ڤاڵڤێردی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد راگه‌یاند
ڤاڵڤێردی ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مان یونایتد بۆ گه‌ڕایه‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی لیستی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد راگه‌یاند و عوسمان دێمبلی بانگهێشت كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8 نیسانی 2019، یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له تویته‌ری فه‌رمی لیسته‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه كه‌وا بڕیاره له یاریی چوونی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ له ئۆڵد ترافۆرد رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر یونایتد ببنه‌وه.
له لیسته‌كه‌دا عوسمان دێمبێلێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه به‌هۆی پێكانه‌وه دووركه‌وتبووه‌وه، به‌ڵام تۆماس فێرمایلینی به‌رگریكار و رافینیای ناوه‌ڕاستكار به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ ئه‌م یارییه‌ش داده‌بڕێن.
پێشبینی ده‌كرێت ڤالڤێردی له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مان یونایتد به‌هێزترین پێكهاته‌ی دیاری بكات پێش ئه‌وه‌ی له شازده‌ی ئه‌م مانگه له یاریی گه‌ڕانه‌وه له كامپ ن‌و میوانداریی شه‌یتانه سووره‌كان بكات.
