ئیتاڵیا: پێویسته توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌رنه‌گیرێت
پێویسته رێگه نه‌درێت، توركیا ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا ماتیۆ سالڤینی رایگه‌یاند، پێویسته رێگه نه‌درێت، توركیا ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
سالڤینی، گوتیشی: توركیا ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا نییه و ناشبێته ئه‌ندامی ئه‌و یه‌كێتییه.
ئه‌مڕۆ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، باسی له به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد و تێیدا گوتی: پێویسته پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا به ته‌واوی په‌كبخرێت و كۆتایی پێ بهێنرێت.
ئه‌نقه‌ره له 1987ه‌وه داوایكردووه، وه‌ك ئه‌ندامێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ربگیرێت و له 2005ه‌وه گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وروپا ئاماده نییه، توركیا وه‌ك ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر