سه‌رهه‌نگ موحسین وه‌ڵامی ئه‌م كه‌سانه ده‌داته‌وه
سه‌رهه‌نگ موحسین داواده‌كات كه‌س نه‌بێته بكووژ
.jpg)
دوای شكسته قورسه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له خولی نایابی عێراق، سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێر په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌وه كه ره‌خنه‌ی رووخێنه‌ریان لێگرتووه، ده‌شڵێت: تەنیا فیشەك و بەرد و چەقۆ مرۆڤ ناكوژن، ره‌نگه قسەیەك بریندارت بكا یان دوورنیە بتكوژێ، بۆیه مەبە بە بكوژی كەس.
سه‌رهه‌نگ موحسین ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه سووپاسی خەمخۆری و پەیوەندییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه دوای شكسته‌كه دڵنه‌واییان داوه‌ته‌وه و هانیان داوه بۆ دووباره هه‌ستانه‌وه و پشتگیری خۆیان بۆ دووپات كردۆته‌وه.
سه‌رهه‌نگ موحسین، پاسه‌وانه‌كه‌ی گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: سووپاسی بۆ دڵنه‌وایی و پشتگیریتان هه‌رگیز ئه‌و ھەڵوێستەتان لەبیر ناكەم، له‌بیرتان نه‌چێت ئێمە خولمان نەدۆڕاندووە بۆ خولی پلەیەك دانه‌به‌زیوین، بەڵكو تەنیا 3 خاڵی یارییەكمان لەدەست داوە.
سه‌رهه‌نگ ده‌شڵێـ: ئەوانەی ڕۆشنبیری وەرزشیان ھەیە ئه‌م شكست و دۆخی ئێستای یانه‌ی هه‌ولێر به ئاسایی هه‌زم ده‌كه‌ن و دەزانن تۆپی پێ بریتییە لە ھەڵە و شكست و یەكسان و براوە بوون، بەڵام ئەوە ئاسایی نییە خۆت بەدەستەوە بدەی، ئەو قسەیە بۆخۆیشم و ھاوكارەكانیشم دروستە كە بڵێم "یاریزانێك بەھەموو تەمەنی یەك ھەڵەی زەقی ھەبێ ئەوەش دەستكەوتێكی گەورەیە" كە تەواوی ساڵانی ڕابردوو بێ ھەڵەی زەق بووە.
گۆڵپارێزه دیاره‌ی كوردستان و عێراق، سه‌رهه‌نگ موحسین له باره‌ی ره‌خنه‌كانییه‌وه نموونه به بیرمه‌ندێكی كورد ده‌هێنێته‌وه ده‌ڵێت: (ڕەخنە لای من بەمانای گرنگی پێدان دێت)، ئەوە ڕێك بیركردنەوەی لەمێژینەی منە و به‌كرداریش ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌م سه‌لماندووه و هیچ كاتێك به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كان هه‌ڵنه‌چوومه و پێشوازیم له هه‌ر سه‌رنج و تێبینی و ره‌خنه‌یه‌ك كردووه كه ئاراسته‌م كراوه، بەڵام زانیاری نەبوون و تۆمەت و سووكایەتی و شكاندنی كەسێك لەپێناو كەسێكی تردا لەبازنەی ڕەخنەدا نین و دەبێ لێی بەدوور بین، چونكە دەبێ ئەوە بزانن تەنیا فیشەك و بەرد و چەقۆ مرۆڤ ناكوژن، ڕوو دەدا قسەیەك بریندارت بكا یان دوور نییە بتكوژێ، مەبە بە بكوژی كەس.
سه‌رهه‌نگ سەبارەت بە دۆخی ئێستای یانه‌ی هه‌ولێر جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه (خراپی دۆخەكە گشتییە) ده‌شڵێت: ھەوڵ دەدەین لەگەڵ دۆخەكە بگونجێین، كەموكوڕی و كەمتەرخەمی زۆر ھەیە، ناكرێت كێشه‌كان په‌یوه‌ست به تاكه‌كه‌سێك بكه‌ین و هه‌ڵه‌كان ته‌نیا له یه‌ك كه‌س كۆبكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو ھەموومان سەرنشینی كەشتییەكەین، ئەوەی لەسەرمانە تیپی بەشداربوومان لە خولی كوردستان له خولی نایاب بهێڵینه‌وه، لە یاری بالەیش پشتگیری یاریزانه‌كان بده‌ین و هانیان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دواین شكست كاریگەرییان لەسەر نەكات و پەنا بەخوا گه‌شبینم له یارییه‌كانی داهاتوو باشتر ده‌رده‌كه‌ون.
سه‌رهه‌نگ له باره‌ی تیپی یانه‌ی هه‌ولێر له خولی عێڕاق، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لای زۆربەیان ڕوون نییە، تیپەكە چۆن پێكھێنرا و چی دەگوزەرێ و كەموكوڕییەكان چۆن بەرۆكی گرتووین، ده‌شڵێت: ھەڵەلێكحاڵیبوونێك دروست بووە و بەشێك داوای هێز و وزه‌یه‌ك دەكەن كە لە سەرووی ئێمەوەیە، لەگەڵ ئەوەش دەستەوەستان نابین، سه‌رهه‌نگ له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێـت: بڕوام وایە ئەگەر ڕێژەی یەك دڵی و یەك دەستی بەرزتر بكەینەوە و دەستی كەوتووەكان بگرین و پاڵپشتی لە سەركەوتووەكان بكەین ھەموو شتێك ئاسانە و ھێشتا زووە، من بە گیان قەرزاری ئەوانەم پاڵ پشت و ھاندەرمانن. خۆشم دەوێن.
