تره‌مپ بڕیاره‌كه‌ی له دژی سوپای پاسداران ده‌باته سه‌ر
"ئه‌مڕۆ به فه‌رمی نیازی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راده‌گه‌یه‌نم"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه دووپاتیكرده‌وه، سوپای پاسدارانی ئێران ده‌خه‌نه لیستی تیرۆره‌وه، كه بۆ یه‌كه‌م جاره واشنتۆن هێزێكی فه‌رمی وڵاتێكی بیانی ده‌خاته لیستی تیرۆر.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تره‌مپ دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌مڕۆ به فه‌رمی نیازی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا راده‌گه‌یه‌نم، كه ناوی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌خه‌ینه لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی بیانی، به‌تایبه‌ت فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌و سوپایه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی مادده‌ی 219 له یاسای كۆچ و هاووڵاتیبوون".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌م هه‌نگاوه كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه، به سه‌ركردایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نراوه، دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێت كه ئێران سه‌رچاوه‌ی پاره‌داركردنی تیرۆره"، به‌یاننامه‌كه‌ی تره‌مپ سوپای پاسداران به‌وه‌ش تۆمه‌تبار ده‌كات كه "به‌شداری له چالاكی تیرۆریستی و پێدانی پاره به تیرۆر و تێپه‌ڕاندنی به شێوه‌یه‌كی چالاك ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئامرازێك بۆ پیاده‌كردنی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "سوپای پاسدارانی ئێران ئامرازی سه‌ره‌كی حكوومه‌تی ئێرانه بۆ به‌ڕێوه‌بردن و جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌تی تیرۆری جیهانی".
تره‌مپ روونیشی كرده‌وه، ناوهێنانی سوپای پاسداران له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌م جۆره‌یه، كه ئه‌مه‌ریكا به‌شێك له حكوومه‌تی وڵاتێك وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی بناسێنێت.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، هه‌وڵێك له لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه له ئارادایه، بۆ ئه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بخه‌نه لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش، به‌رپرسانی ئێران له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاوازدا هه‌ڕه‌شه‌یان له ئه‌مه‌ریكا كرد و جه‌ختیان كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌نگاوه بنێت، ئه‌وانیش ئاسایش و ئارامیی سوپا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێكده‌ده‌ن.
H.B