ئێران وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دژی سوپای پاسداران ده‌داته‌وه
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا ئێران تووڕه‌یی خۆی نیشان واشنتۆن ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
لە یەکەم کاردانەوەی بەرپرسانی ئێران‌دا بەرامبەر بە بڕیاری بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە داوای کرد, ئێران هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا وەك تیرۆریست بناسێنێت.
دواى بڵاو بوونەوەی بڕیارى ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ حەسەن رۆحانی، سەرۆك کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران پێشنیاری کرد، تارانیش هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا بخاتە ناو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانیەوە.
زەریف بۆ ئەم پێشنیازه، پشتی بە یاسای ڕووبەڕوو بوونەوەی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەمه‌ریکا بەستووە، کە به‌ر له 2 ساڵ لە پەرلمانی ئێران پەسند کرا.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه دووپاتیكرده‌وه، سوپای پاسدارانی ئێران ده‌خه‌نه لیستی تیرۆره‌وه، كه بۆ یه‌كه‌م جاره واشنتۆن هێزێكی فه‌رمی وڵاتێكی بیانی ده‌خاته لیستی تیرۆر.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تره‌مپ دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌مڕۆ به فه‌رمی نیازی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا راده‌گه‌یه‌نم، كه ناوی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌خه‌ینه لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی بیانی، به‌تایبه‌ت فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌و سوپایه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی مادده‌ی 219 له یاسای كۆچ و هاووڵاتیبوون".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌م هه‌نگاوه كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه، به سه‌ركردایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نراوه، دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێت كه ئێران سه‌رچاوه‌ی پاره‌داركردنی تیرۆره"، به‌یاننامه‌كه‌ی تره‌مپ سوپای پاسداران به‌وه‌ش تۆمه‌تبار ده‌كات كه "به‌شداری له چالاكی تیرۆریستی و پێدانی پاره به تیرۆر و تێپه‌ڕاندنی به شێوه‌یه‌كی چالاك ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئامرازێك بۆ پیاده‌كردنی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "سوپای پاسدارانی ئێران ئامرازی سه‌ره‌كی حكوومه‌تی ئێرانه بۆ به‌ڕێوه‌بردن و جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌تی تیرۆری جیهانی".
تره‌مپ روونیشی كرده‌وه، ناوهێنانی سوپای پاسداران له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌م جۆره‌یه، كه ئه‌مه‌ریكا به‌شێك له حكوومه‌تی وڵاتێك وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی بناسێنێت.
دواتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ مايك پۆ‌مپێیۆ, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، پێویستە کۆنتڕۆڵی سەرچاوە داراییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بکرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سوپای پاسداران ده‌ست له كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست وه‌رده‌دات و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا چالاکی لە هه‌ریه‌ك له عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌م قسانه‌ی پۆ‌مپێیۆ له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، سوپای پاسداران ویستوویه‌تی رێستورانتێك لە واشنتۆن بتەقێنەوە و هەوڵی کوشتنی باڵیۆزی سعودییەشیان لە واشنتۆن داوە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: قاسم سولێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سەرپەرشتی کردەوەکانی سوپای پاسداران لە دەرەوەی سنووری ئێران دەکات و له سه‌ر ئاستی ناوخۆش، جده‌ستی خستووه‌ته ناو ئابووری وڵاته‌كه‌ی.
پۆ‌مپێیۆ دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و سیسته‌مه‌ی له كۆماری ئیسلامی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، خزمه‌تی خه‌ڵكی ئێران ناكات و خەڵکی ئه‌و وڵاته شایستەی سیستەمێکی باشترن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داواشی له هاوپه‌یمانه‌كانی كرد، به‌رامبه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران هه‌مان هه‌ڵوێستی واشنتۆن نیشان بده‌ن.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، هه‌وڵێك له لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه له ئارادایه، بۆ ئه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بخه‌نه لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش، به‌رپرسانی ئێران له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاوازدا هه‌ڕه‌شه‌یان له ئه‌مه‌ریكا كرد و جه‌ختیان كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌نگاوه بنێت، ئه‌وانیش ئاسایش و ئارامیی سوپا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێكده‌ده‌ن.
H.B