له كهركووك پۆستێکی دیکە لە کورد وەرگیرایەوە
به نووسراوێكی بهغدا ئهو ئهفسهره كورده له كارهكهی دوور خراوهتهوه
K24- كهركووك:
بە نووسراوێکی فەرمی لە بەغداوە، عەمید یادگار شکور بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کارووباری ناوخۆی کەرکووك، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، لە شوێنی ئەو ئەفسەرێکی عەرەب بە ناوی عەمید سنان دانرا کە خەڵکی سلێمان بەگە.
کەسێکی نزیك لە عەمید یادگار کە نەیویست ئاماژه به ناوی بكرێت، سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە بۆ کوردستان24 گوتیشی: ئەو کەسەی لە شوێنی عەمید یادگار دانراوە، ئەمڕۆ لە ناکاو هاتووهتە بەڕێوەبەرایەتیەکە و نووسراوێکی بەغدای پێبووە، کە ئەو وەك بەڕێوەبەری ئهو بهڕێوهبهرایهتییه دەسنیشانکراوە.
ئهو سهرچاوهیه ڕاشیگەیاند، بڕیاری دوورخستەنەوەی ئەو ئەفسەرە کوردە، بۆ کەمکردنەوەی پێگەی کورد و لاوازکردنیەتی. داواشیکرد، سنوورێك بۆ ئەو پێشێلکارییانە، دابنرێت کە له كهركووك بەرامبەر به نەتەوەی کورد دەکرێت.
سەبارەت بە بڕیارەکە و پابەندبوونی پێوەی، ڕایگەیاند، ئەو ناتوانێت پابەند نەبێت بە بڕیاری حکوومەتەوە.
لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئوکتۆبەرەوە کورد لە کەرکووك بە بڕیاری سیاسی پەراوێز دەخرێن و تا ئێستا دەیان پۆستی گرنگ و هەستیاریان لێ وەرگیراوەتەوە.
H.B