سعوودییە هەڵوێستی خۆی لەبارەی بە "تیرۆرست" ناساندنی سوپای پاسداران راگەیاند

دوێنی ترەمپ سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆری ئەمەریکاوە

K24 – هه‌ولێر:

سعوودییە پێشوازی لە بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ تیرۆرست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە راگەیندراوێکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە: "بڕیارەکەی ئەمەریکا هەنگاوێکی جددی و کردارییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".

سعوودییە داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەمان کاری ئەمەریکا بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن.

دوێنێ دووشەممە 08/04/2019، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاردا سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە، لە بەرامبەریشدا، کۆماری ئیسلامی ئێران هەمان کاری کرد و سوپای ئەمەریکای وەک هێزێکی تیرۆرستی ناساند.

یەکەمجاریش بوو، ئەمەریکا هێزی فەرمی وڵاتێک بخاتە لیستی تیرۆرەوە، ئەم هەنگاوەش لە دوای ئەوە دێت، بەرپرسانی ئەمەریکا هەوڵەکانیان بۆ بێهێزکردنی ئێران لە رووی دارایی و سەربازییەوە دووپات کردەوە.

H.J