كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان پەڵە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان نمە باران دەبارێت.

لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە پەڵە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارانبارین و ھەورە تریشقە لە ھەندێك كات و شوێنی جیا جیادا.
