تا ئێستا حكوومهتی عێراق پارهی گهنمی جووتیارانی خهرج نهكردووه
یهكێتی جووتیارانی كوردستان داواكارییهك ئاراستهی ئهنجوومهنی نوێنهران و حكوومهتی عێراق دهكات
K24 - سلێمانی:
یەکێتی جووتیارانی کوردستان بە مەبەستی داکۆکیکردن لە مافی جووتیاران، داواکارییەکیان ئاراستەی حکوومەتی عێراق و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە، کە بە رێگای یاسایی مامەڵە لەگەڵ ماف و داواکارییەکانی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان بکەن وەک سەرجەم جووتیارانی پارێزگاکانی عێراق.
تا ئێستا حکومەتی عێراق، شایستە داراییەکانی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016ى گەنمی جووتیارانی کوردستانی نەناردووە، کە نزیکەی 600 ملیار دیناری عێراقی دەکات.
بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی بە ئەرکی سەرجەم لایەنە پەیوندیدارەکانی کەرتی کشتوکاڵ دەزانێت کار بکەن تاکو رەنجی جوتیاران بەھەدەر نەچێت.
گرفتێکی دیکەی جووتیاران کە ساڵانە رووبەڕوویان دەبێتەوە، دیاریکردنی بڕی وەرگرتنی گەنمە لەلایەن حکوومەتی عێراقیەوە، کە بۆ ئەم ساڵ بە فهرمی ھەرێمی کوردستانی ئاگادار کردووهتەوە 340 ھەزار تۆن گەنمی جووتیارانی کوردستان وەردەگرن.
پێشبینیش دەکرێت بەرھەمی جووتیاران ئەم ساڵ لەو بڕە زیاتر بێت و پێدەچێت ساخکردنەوەی لە ھەرێمی کوردستان ئەستەم بێت.