به فه‌رمی، هیگواین بۆ ساڵێكی دیكه له چێڵسی ده‌مێنێته‌وه
هیگواین ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چێڵسی ئاشكرا ده‌كات
گۆنزالۆ هیگواینی ئارجه‌نیتنی و یاریزانی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی كه ئێستا به‌خواست بۆ چێڵسی ئینگلیزی یاریی ده‌كات، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تۆڕی سكای سپۆرتس ئاشكرای كرد له‌گه‌ڵ چێڵسی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و وه‌رزێكی دیكه‌ش له بلووز ده‌مێنێته‌وه.
هیگواین ده‌شڵێت: له له‌نده‌ن ئاسووده‌م و ده‌مه‌وێت ماوه‌یه‌كی درێژتر لێره بمێنمه‌وه.
له گرێبه‌ستی هیگواین خاڵێك هه‌یه كه چێڵسی ده‌توانێت وه‌رزێك زیاتر خواستنه‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه، یانیش به 31 ملیۆن پاوه‌ند به شێوه‌ی كۆتایی بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
هیگواین له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به چێڵسییه‌وه كردووه له 11 یاریی 3 گۆڵی بۆ تۆماركردووه.
هیگواینی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یت پێگه‌یشتووه، دواتر به 12 ملیۆن یۆرۆ له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2007 په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، دوای 6 وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه له 2013 روویكرده یانه‌ی ناپۆلی به 39 ملیۆن یۆرۆ، دوای 3 وه‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه به نرخێكی خه‌یاڵی كه گه‌یشته 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ یوڤێنتۆس گواسترایه‌وه، دواتر به‌شێوه‌ی خواستن ماوه‌یه‌كی كه‌م یانه‌ی ئه‌یسی میلانی تاقی كرده‌وه، له ئێستاشدا یاریزانی یوڤێنتۆسه به‌ڵام به‌شێوه‌ی خواستن روویكردۆته چێڵسی.