سوپای ئێران وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه
سه‌باره‌ت به ناوبردنی سوپای پاسداران وه‌ك گرووپی تیرۆریستی
K24 – هه‌ولێر:
سوپای نیشتمانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی كۆشكی سپی كرد، سه‌باره‌ت به ناوبردنی سوپای پاسداران وه‌ك گرووپی تیرۆریستی.
ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه، سوپای نیشتمانی ئێران، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد، تێیدا رایگه‌یاند، ناوبردنی سوپای پاسداران به گرووپی تیرۆریستی ده‌بێته هۆی درووستكردنی ناسه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشێلكردنی سه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه.
سوپای ئێران باسی له‌وه‌شكردووه، هه‌روه‌ك رابردوو، شانبه‌شانی سوپای پاسداران ده‌وه‌ستن و به‌رگری له كۆماری ئیسلامی ئێران و ئامانجه‌كانی شۆڕشی ئیسلامی ده‌كه‌ن.
دوێنێ، دووشه‌ممه 8ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، ئیداره‌ی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی خسته لیستی تیرۆره‌وه.
جگه له سوپای نیشتمانی ئێران، هه‌ریه‌ك له ده‌سه‌ڵاته سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ی ئێران ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكایان ئیدانه كردووه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر