له‌ سلێمانی كه‌سێك درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ و كوژرا

لە نزیک شەقامی سالم

K24 – سلێمانی:

لە نزیک شەقامی سالم لە شاری سلێمانی  دەستڕێژی گولـلە لە کەسێک کرا. دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی لەدەستدا.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

به‌ گوێره‌ی زانیازییەکان، کە لە کەسانی نزیک لە شوێنی رووداوەکە، بۆ کوردستان24 نێردراوە چوارکەس لە ناو خۆیاندا بووە بە شەڕیان، دواتر کەسێکیان چوار فیشەکی بە یەکێکی دیکەیانەوە ناوە.

برینداره‌كه‌ پێش ئەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، گیانی لەدەستداوە.

کوردستان24 پەیوەندی بەپۆلیسەوە کرد، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌، به‌ڵام پەیوەندیەكه‌ بەردەست نەبوو.

هاوكات تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ باره‌ی ده‌ستگیركردن یان راكردنی بكوژه‌كه‌ به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.