به‌غدا سامانی شه‌ش كه‌سی سه‌ر به قاعیده‌ی بلۆك كرد
رێككاری پێویست دژی ئه‌و كه‌سانه بگرنه به‌ر
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، سامانی شه‌ش "تیرۆریستی" سه‌ر به رێكخراوی قاعیده‌ی بلۆك كرد.
به گوێره‌ی نووسراوه ره‌سمییه‌كان، ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، سامانی هه‌ریه‌ك له‌م شه‌ش كه‌سه‌ی بلۆك كرد:
-محه‌ممه‌د سه‌لاحه‌دین عه‌بدولحه‌لیم زه‌یدان، به‌رپرسی ئاسایشی ئوسامه بن لادن، رێبه‌ری پێشووی قاعیده، كه ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی میسری هه‌یه.
-یاسین سیوال، به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ندۆنیزی.
-محه‌ممه‌د تاهیر حه‌مید حسینی عێراقی
-عومه‌ر محه‌ممه‌د قدیر جه‌زائیری.
-محه‌ممه‌د لحبوس، ره‌چه‌ڵه‌كی خه‌ڵكی وڵاتی مالییه.
-نه‌سره‌ت ئه‌مامۆڤیچ، ره‌چه‌ڵكنامه‌ی بۆسنییه.
حكومه‌تی عێراق، فه‌رمانیشی ده‌ركردووه بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان، كه "رێككاری پێویست دژی ئه‌و كه‌سانه بگرنه به‌ر".

