ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له ریزبه‌ندی دروست كرد
له دوای یه‌كێك له یارییه‌كان شه‌ڕ و كه‌وته نێوان پۆلیس و هانده‌ران
له گه‌ڕی 22ـه‌می خولی نایابی كوردستان، نه‌ورۆز سوودمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه بوو، به‌وپێیه‌ی هه‌ریه‌ك له ركابه‌ره‌كانی ئارارات و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كه‌وتنه داوای یه‌كسانبوونه‌وه، یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و برایه‌تیش درێژه‌یان به سه‌ركه‌وتنه‌كان دا، دوو نوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌رمیان (شێروانه و ده‌ربه‌ندیخان) ئه‌م هه‌فته‌یه شكست بووه به‌شیان.
ئاكرێ 2 خاڵی له پێشمه‌رگه‌ی پێشه‌نگی خوله‌كه وه‌رگرت
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی یانه‌كانی خولی نایابی كوردستان دوو خاڵی به نرخی له پێشبركێی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه له‌ده‌ستدا، دوای ئه‌وه‌ی بووه میوانی ئاكرێ و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسان بوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات و ئاكرێش هه‌نگاوێكی دیكه له دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان نزیك بووه‌وه، تاكه گۆڵه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی عه‌بدولڵا سه‌ربه‌ست به لێدانی پێناڵتی تۆمار كرا.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له راماڵینی یانه‌كان به‌رده‌وامه
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش له ئه‌ركێكی قوڕسدا میوانداریی ده‌ربه‌ندیخانی كرد و یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه، تاكه گۆڵه‌كه‌ی پێشمه‌رگه جوامێر كه‌ریم له گێمی یه‌كه‌م تۆماری كرد، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی لێدانێكی پێناڵتی له‌ده‌ست دا.
دوای یارییه‌كه‌ش شه‌ڕی و ئاژاوه له نێوان پۆلیستی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان و هانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان روویدا، پۆلیس گازی فرمێسك رێژی له دژی هانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان به‌كارهێنا و ده‌یان هانده‌ری ئه‌و یانه‌یه كه‌وتنه نه‌خۆشخانه.
نه‌ورۆز تۆڵه‌ی خۆی له هه‌ندرێن كرده‌وه
له‌م هه‌فته‌یه نه‌ورۆز سوودمه‌ندترین یانه بوو، دوای ئه‌وه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه‌گۆڵێك له هه‌ندرێنی برده‌وه، گۆڵه‌كانی نه‌ورۆز (عومه‌ر بیبۆ، دیار عه‌لی و شوانه قادر) تۆماریان كرد، نه‌ورۆز خانه‌ی دووه‌می به ئارارات چۆڵ كرد و به جیاوازی چوار خاڵ له دوای پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگ ده‌بینرێت.
زاخۆ شكستی به شێروانه هێنا
زاخۆ له‌به‌رده‌م هانده‌رانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ و 3 خاڵی به نرخی به‌ده‌ستهێنا، كاتێك میوانداریی شێروانه‌ی كرد و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه و جیاوازی خاڵه‌كانی نێوانیان له خانه‌ی نۆیه‌م و ده‌یه‌م بۆ دوو خاڵ كه‌م بووه‌وه، گۆڵه‌كانی زاخۆ له لایه‌ن چیا نازی و دڵۆڤان ساڵح) تۆمار كران، تاكه گۆڵه‌كه‌ی شێروانه‌ش له رێگه‌ی حه‌مه‌ی سابیر به لێدانی پێناڵتی تۆماری كرد.
یاریگه‌ی شه‌قڵاوه بووه‌ته خێروبه‌ره‌كه‌ت بۆ برایه‌تی
یانه‌ی برایه‌تی كه سێ یاریی به‌هۆی سزاوه له‌م یاریگه‌یه ئه‌نجامدا و دوو بردنه‌وه و یه‌كسان بوونێكی لێ تۆمار كرد، بڕیاریدا دێربی هه‌ولێریش له‌وێ بكات و میوانداری هه‌ولێری كرد و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه، گۆڵه‌كانی برایه‌تی له لایه‌ن (عه‌لی ره‌عد و سه‌فین مه‌نسوور) تۆمار كران، گۆڵه‌كه‌ی هه‌ولێریش عه‌لی سه‌لمان تۆماری كرد.
.jpg)
.jpg)