سوپای ئێران به‌ڵێنێكی توند به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات
"له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی سوپای پاسداران ده‌كه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران به‌ڵێنیدا، له پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌ست له پشتگیریكردنیان بۆ سوپای پاسداران هه‌ڵناگرن.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی گشتی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكای ئیدانه كرد، كه سوپای پاسدارانی خستووه‌ته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له رێككاره سه‌ره‌ڕۆ و دوژمنكارانه‌ی ئه‌مه‌ریكای تاوانبار له ناوچه‌كه به درێژایی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی رابردوو كراون، ئه‌و راستییه ده‌رده‌خه‌ن كه واشنتۆن له ده‌سته‌به‌ركردنی په‌ناگه‌یه‌ك بۆ قه‌واره‌ی زایۆنیزم ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و پاساویش بۆ كوشتنی منداڵان و ئاڵۆزكردنی سه‌قامگیری رۆژئاوای ئاسیا له لایه‌ن هێزه‌كانییه‌وه ده‌هێنێته‌وه".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "ئه‌مه‌ریكا به پشتگیرییه نهێنی و ئاشكراكانی بۆ گروپه تیرۆریسته‌كانی وه‌ك داعش، قاعیده و نوسره و رۆڵه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له درووستكردنی ئه‌و گروپانه، ده‌ستی داوه‌ته موماره‌سه‌كردنی تیرۆریزم و ئاژاوه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهان ناوه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش گۆڕانكارییه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو له هه‌ریه‌ك له عێراق، سووریا و ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها پشتگیریكردنیان بۆ رێكخراوی تیرۆریستی داعش چه‌ند نموونه‌یه‌كی ئاشكرای ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ئه‌مه‌ریكان".
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "سوپای پاسداران پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی هێزه چه‌كداره‌كانه له ئێران و رۆڵێكی كارای له له‌ناوبردنی داعش له عێراق و سووریا گیڕاوه"، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا تووشی شكستێكی گه‌وره بووه له ناوچه‌كه.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا دووپاتكراوه‌ته‌وه، "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی ئێران پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره ده‌بێت، كه له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه‌وه ده‌رچووه و تێیدا ئه‌مه‌ریكا و ته‌واوی هێزه‌كانی خستووه‌ته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه".
به‌ڵێنیشیاندا، وه‌ڵامی رێككاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌نه‌وه و له پشتیوانیكردنی سوپای پاسداران بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سڵ ناكه‌نه‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه سوپای پاسدارانی ئێران بخه‌نه لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتدارانی تارانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و كاردانه‌وانه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران بڕیاریدا، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكای له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا بخاته لیستی گروپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئێرنا
H.B