نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا پرسه گرنگه‌كانیان تاوتوێ كرد
پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له پێشه‌وه‌ی دیداره‌كه بوون
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/4/2019 له دیدارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی, سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، شاندێكی ئه‌مه‌ریكی، گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و ته‌واوی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه كرا.
شاندی ئه‌مه‌ریكی له جۆی هوود, هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ستیڤ ڤاگن, كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، ماكس بریمۆراك, ڕاوێژكاری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهاته جیاوازه‌كان و شاندێكی سیاسی و دیپلۆماسیی یاوه‌ریان كرد.
له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ربڕی, هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان بێ جیاوازی، به‌رز نرخاند. هه‌ردوولا جه‌ختیان له بایه‌خدان به هاوكاریی ئه‌و پێكهاتانه كرده‌وه كه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه زێدی خۆیان جێهێشتووه, تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ئاسایش له ناوچه‌كانیان به‌رقه‌رار ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه نراون، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌مباره‌یه‌وه، خرانه به‌ر باس وگفتوگۆ.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به باشتربوونی لایه‌نی ئابووریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
H.B