ھەمواری یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم دەخرێتە دەنگدان
پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و هه‌مواری یاسای دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و فراكسیۆنی یه‌كێتیش چاوه‌ڕوانی بڕیاری حزب ده‌كات.
پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشکرای دەکات، دانیشتنەکەی پەرلەمان دوا نا‌خرێت ئەگەر رێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی واژۆ بکرێت یان نا.
چیا حه‌مید، په‌رله‌مانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە كوردستان24ی رایگه‌یاند "ئەگەر رێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی واژوۆ بکرێت یان نا، دانیشتنەکەی پەرلەمان دوا نا‌خرێت".
له‌و باره‌یه‌وه زكری زێباری، په‌رله‌مانتاری كوردستان لە یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێ "فراكسیۆنی یه‌كێتی بەشداری دانیشتنەکە دەکات، به‌ڵام چاوەڕێی واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی دەکەین".
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دوای خوێندنەوەی دووەم بۆ هەر پڕۆژە یاسایەک پێوستە لە ماوەی 7 رۆژ دا یاساکە پەسەند بکرێت، لەو چوارچێوە یاساییە بانگێشتی پەرلەمانتاران کراوە بۆ دەنگدان لەسەر پێشنیازی هەمواری یاسای دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
ھ.م