"تاوانبارێكی" كوشتارگه‌كه‌ی سپایكه‌ر ده‌ستگیركرا
له پارێزگای ئه‌نبار كه‌وتووه‌ته بۆسه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/4/2019 به‌ڕێوه‌برایه‌تی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند: "یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی تاوانی بنكه‌ی ئاسمانی سپایكه‌ری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیركراوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "تیمێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی سه‌ربازی سه‌ر به لیوای 41ـی فیرقه‌ی 10، به پشتبه‌ستن به زانیاری ورد و باوه‌ڕپێكراو، توانیوویانه یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه تیرۆریستییه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر ئه‌نجامدرا ده‌ستگیر بكه‌ن".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "پاش ئه‌وه‌ی له نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی فه‌لوجه بۆسه‌یان بۆ ناوه‌ته‌وه، توانیوویانه تاوانباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن".
رۆژی 14/6/2014، پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش شاری تكریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینیان داگیر كرد، 2000 تا 2200 قوتابییان له بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر ده‌ستگیر كرد كه له‌و بواره‌دا سه‌رقاڵی خوێندن و مه‌شق و راهێنان بوون، پاشان به‌ره‌و كۆشكه‌كانی سه‌ددام حسێن راپێچیان كردن و پاشتر به كۆمه‌ڵ كوشتن‌یان. هه‌ندێك زانیاری دیكه‌ش هه‌ن ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن، ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌و كۆشتارگه‌یه‌دا كوژران، 1700 كه‌س زیاتر بوون.