هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی ئێرانی كه‌وته‌ خواره‌وه‌

كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێی دیكه‌ش برینداربوون

K24 - هه‌ولێر:

هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی ئێران، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پاسه‌وانی سنوور، له‌ پارێزگای ورمێ كه‌وته‌ خواره‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی، هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ لە بەرزاییەكانی دالامپەر، لە پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان كەوتووه‌تە خوارێ و تاكوو ئێستا كوژرانی كەسێك و برینداربوونی سێ كەس پشتڕاست كراوەتەوە.

هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ ھی ھێزی سنوورپارێزی بووە و لە كاتی گواستنەوە و ئاڵوگۆڕی ھێزەكان كەوتووەتە خوارێ.

ئ. م