خولی نایابی کوردستان تا کاتێکی نادیار دەوەستێت

'بەهۆی شەڕ و ئاژاوەکانی ئەمدواییەی خولەکەوە'

خولی نایابی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دوادەخرێت و فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستانیش هۆکارەکە ئاشکرا دەکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو شەڕ و ئاژاوەی لە بەشێک لە یارییەکانی ئەم دواییەی خولی نایابی کوردستان روویان دا، بڕیارمان دا بۆ کاتێکی نادیار یارییەکانی خولەکە بوەستێنین و داواش لە یانە نایابەکان دەکەین رۆژی شەممەی داهاتوولە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ئامادە بن بۆ ئەوەی بڕیار لە چارەنووسی خولەکە بدەین.

خولی نایابی کوردستان لەم وەرزە تاکو ئێستا 22 گەڕی بەڕێوەچووە و چوار گەڕی ماوە کۆتایی پێبێت، تاکو ئێستاش پێشمەرگەی هەولێر لە پلەی یەکەمی خولەکە دێت

بەیاننامەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان
بەیاننامەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان