مۆرینهۆ ئاواته‌خوازه ببێته راهێنه‌ری ئه‌م یانه زه‌به‌لاحه
مۆرینهۆ ناوی ئه‌و یانه‌یه ئاشكرا ده‌كات كه حه‌ز ده‌كات ببێته راهێنه‌ری
خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری پورتوگالی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد ئاشكرای كرد كه حه‌ز ده‌كات له داهاتوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا وه‌ربگرێت.
مۆرینهۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بۆندزلیگار كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و دروست كردووه، ده‌شڵێت: بایرن میونشن یانه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی جیهانه و ئاواته‌خوازم رۆژێك سه‌ركردایه‌تی ئه‌و یانه‌یه بكه‌م، هه‌رچه‌نده هیواداریشم نیكۆ كۆڤاچ له راهێنه‌رایه‌تی بایرن میونشن به‌رده‌وام بێت و تا ئێستا كاره‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام داوه.
خۆزێ مۆرینهۆ له دوایین رۆژه‌كانی كۆتایی ساڵی 2018 له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتد دوورخرایه‌وه، پێشتر مۆرینهۆ بۆ یه‌كه‌مجار له نێوان ساڵانی 1996 تا 2000 وه‌ك یاریده‌ده‌ر و وه‌رگێری راهێنه‌ری بارسێلۆنا ده‌ستبه‌كار بوو، دواتر ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بێنفیكای وه‌رگرت، به‌ڵام ته‌مه‌نی ساڵێكی تێپه‌ڕ نه‌كرد دوورخرایه‌وه، پاشان روویكرده پۆرتۆی پورتوگالی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلانیش هه‌مان نازناوی برده‌وه.