مۆرینهۆ پێشبینی بۆ ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان مان یونایتد و بارسێلۆنا ده‌كات
مۆرینهۆ ئاماژه به پێشهات و سیناریۆیه‌كانی ئه‌مشه‌وی مان یونایتد و بارسا ده‌كات
خۆزێ مۆرینهۆ پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و بارسێلۆنا پێشبینی بۆ سیناریۆ و ئه‌نجامی یارییه‌كه ده‌كات و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه شه‌یتانه سووره‌كان ئه‌مشه‌و ده‌توانن كاری چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌نجام بده‌ن.
خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری پورتوگالی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئاستی ئێستای مان یونایتد جێگه‌ی گه‌شبینییه بۆ به‌رپرسان و هانده‌رانی یانه‌كه، ده‌شڵێت: سۆڵشایه‌ر ئه‌گه‌ر بتوانێت مه‌ترسییه‌كانی مێسی له نێو یاریگه كه‌م بكاته‌وه ده‌توانێت ئه‌مشه‌و سووپرایز له دژی بارسێلۆنا بكات.
مۆرینهۆ گوتیشی: مێسی هێشتا نه‌یتوانیوه له ئۆڵد ترافۆرد هیچ گۆڵێك تۆمار بكات، به‌ڵام ئه‌مشه‌و بۆ ئه‌وه هاتۆته ئۆڵدترافۆرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌لیسمه بشكێنێت و بۆ یه‌كه‌مجار له‌م یاریگه‌یه گرێكوێره مێژووییه‌كه بكاته‌وه و ئاهه‌نگی گۆڵكردن بگێرێت.
مۆرینهۆ ده‌شڵێت: مانچێسته‌ر یونایتد له قۆناخی 16 به پێكهاته‌یه‌كی كه‌موكوڕ و پڕ پێكان پێشبینییه‌كانی پێچه‌وانه كرده‌وه پاریس سانجێرمانی له پاڵه‌وانێتی چامپیۆنزلیگ دوورخسته‌وه، ئه‌مشه‌و یانه ئینگلیزییه‌كه به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌ك یاری ده‌كات كه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه به‌ربژێره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینی كراوه مان یونایتد ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر پاریس سانجێرمانی هێنا به‌سه‌ر یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ش دووباره‌ی بكاته‌وه.
بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر یونایتد له مێژووی چامپیۆنزلیگ 11 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، بارسا 4 یاری بردۆته‌وه و 3 یاری دۆڕاندووه و 4 یه‌كسانبوونیشی هه‌یه، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه هیچ یارییه‌كی له مێژوودا له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد نه‌بردۆته‌وه.