حه‌سه‌ن رۆحانی هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته ئه‌مه‌ریكا
رۆحانی بۆ ئه‌مه‌ریكا: ئه‌گه‌ر به كرادر یه‌ك هه‌نگاو بنێن خۆتان تووشی به‌ڵایه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
سەرۆك کۆماری ئێران بڕیارەکەی ئەمریکا و ناساندنی سوپای پاسداری وڵاتەکەی بە پروپاگەندە ناودەبات و هۆشداریش ده‌داته ئه‌مه‌ریكا.
لە کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتەکەی لە تاران، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ھۆشداری دەداتە ئەمریکا، ئەگەر جگە لە قسە بەکردار یەك ھەنگاو بنێت، خۆیان تووشی بەڵایەکی گەورە دەکەن.
دوێنێش ده‌سته‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكای ئیدانه كرد، كه سوپای پاسدارانی خستووه‌ته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان. به‌ڵێنیشیدا، له پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌ست له پشتگیریكردنیان بۆ سوپای پاسداران هه‌ڵناگرن.
ئه‌مڕۆش سوپای پاسداران لە كاردانەوەیه‌كدا بەرامبه‌ر به‌و بڕیارەی ئەمریكا، لە بەیاننامەیەكدا ھەڕەشەی وەڵامدانەوەی توند لە ئەمریكا كرد و دووپاتیكرده‌وه، تواناكانیان لە بواری سەربازییدا پەرەپێدەدەن و رووبەڕووی ھەر ھەرەشەیەكی دەرەكیش دەبنەوە، كە ئاسایشی وڵاتەكەیان بخاتە مەترسییەوە.
به‌ر له دوو رۆژ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی رایگه‌یاند، سوپای پاسدارانی ئێران ده‌خه‌نه لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تره‌مپیش كاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تارانی به‌دوای خۆیدا هێنا و له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاوازدا به به‌رده‌وامی هۆشداری ده‌ده‌نه ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و كاردانه‌وانه‌دا، رۆژی دواتر ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران بڕیاریدا، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكای له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا بخاته لیستی گروپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
H.B