بهشێك له شاری ئههوازی ئێران ژێرئاو كهوت
باری نائاسایی له شاری ئههواز راگهیهندرا
K24 - ھەولێر
بههۆی لافاوهوه بهشێكی شاری ئههوازی ئێران ژێرئاو كەوت و حكوومهتیش باری نائاسایی لهو شاره راگەیاند.
غوڵامرەزا شەریعەتی، پارێزگاری خوزستان رایگەیاندووە، شەوی رابردوو بەشێک لە شاری ئەهواز بەهۆی لافاوهوە ژێرئاو کەوتووە و مەترسی لەسەر ژیانی 70 هەزار هاووڵاتی ئەو شارەی دروست کردووە.
شەریعەتی ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ کۆنترۆڵکردنی لافاوەکە، باری نایاسایان لە ئەهواز راگەیاندووە.
ئەهواز ناوەندی پارێزگای خوزستانە لە باشووری ئێران، ژمارەی دانیشتوانهی ئەم شارەش یهك ملیۆن و 700 هەزار کەسە.
ھ.م