كۆمسیۆن پێشنیازی كاتی ئهنجامدانی ههڵبژاردنی ئهنجوومهنی پارێزگاكانی عێراق دهكات
بڕی 263 ملیار دیناری عێراقی پێویسته
K24 - ههولێر:
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، پێشنیاز دەکات مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەڕێوەبچێت.
مەعن هیتاوی، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: "پێشنیازیان بۆ حکومەت کردووە، کە لە 16ـی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق ئەنجامبدرێت".
گوتیشی، بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پێویستمان بە بڕی 263 ملیار دیناری عێراقییە.
ئاماژەی بەوەشدا، هەژمارکردنی دەنگەکان هاوشێوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەڕێگە ئامێری ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.