فرسه‌ت سۆفی: هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی دیار نه‌كراوه
ده‌نگۆی سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ سلێمانی ره‌ت ده‌كرێته‌وه
K24 – سلێمانی:
ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتیی دیموكراتی كوردستان، فرسه‌ت سۆفی، رایگه‌یاند، سبه‌ی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شاندی پارتی و یه‌كێتی له به‌رنامه‌دا نییه.
فرسه‌ت سۆفی گوتیشی: "هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی پارتی و یه‌كێتی دیار نه‌كراوه".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌تیف شێخ عومه‌ر، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌نگۆی سه‌ردانی سبه‌ی شاندی پارتی بۆ سلێمانی دووره له راستییه‌وه.
گوتیشی: "نه‌مبیستووه سبه‌ی شاندی پارتی سه‌ردانی سلێمانی بكات".
دووپاتیشی كرده‌وه، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی دانه‌نراوه.
ئا: ئارام به‌ختیار، هاوژین جه‌مال