دادگای نێوده‌وڵه‌تی داوای راده‌ستكردنی عومه‌ر به‌شیر له سوودان ده‌كات
تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه
K24- هه‌ولێر:
دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی داوای له سوودان كرد، عومه‌ر به‌شیر، سه‌رۆكی له‌كارلابراوی ئه‌و وڵاته راده‌ستی ئه‌وان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی و تاوانی جه‌نگ و دژ به مرۆڤایه‌تی له دارفۆر له ساڵی 1994 دادگایی بكات.
فادی عه‌بدوڵڵا، وته‌بێژی دادگای نێوده‌وڵه‌تی گوتی: "دادگا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه له چ وڵاتێك سه‌رۆكی له‌كارلادراوی سوودان دادگایی ده‌كات".
هه‌وره‌ها گوتی: "چه‌ند وڵاتێك هه‌ن، پێویسته پابه‌ندبن به هاوكاریكردنی دادگای نێوده‌وڵه‌تی و هاوكات ئه‌ندامیشن له‌و دادگایه، ئه‌گه‌ر هاوكاریان نه‌كرد، ئه‌وا ناچارین ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئاگادار بكه‌ینه‌وه".
عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره 1593ی نێوده‌وڵه‌تی، سوودان پابه‌ند ده‌بێت به هاوكاریكردنمان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شیر له‌سه‌ر تاوانه‌كانی جه‌نگ له دارفۆر ببرێته به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تی له لاهای".
دووپاتیشیكرده‌وه، "له ساڵانی رابردوودا چه‌ندین جار داوای راده‌ستكردنی به‌شیر و ژماره‌یه‌ك گومانلێكراویان له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوودان كردووه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆیان ده‌ركراوه".
دادگای نێوده‌وڵه‌تی عه‌مه‌ر به‌شیری به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ، دژ به مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژی له دارفور تۆمه‌تبار كردووه، كه له ساڵی 1994 له‌گه‌ڵ بڕیاری سوودان بۆ دابه‌شكردنی دارفور به‌سه‌ر چه‌ند ویلایه‌تێكدا، جه‌نگێكی ناوخۆیی هه‌ڵگیرسا و بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گروپی "بزووتنه‌وه‌ی ئازادكردنی سوودان و بزووتنه‌وه‌ی داد و یه‌كسانی".
H.B