له سه‌ماوه گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی ئه‌نفاله‌كان دۆزرایه‌وه
پارێزگاری موسه‌ننا به‌دوای گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر:
له پارێزگای موسه‌ننا، گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی هاووڵاتیانی كورد دۆزرایه‌وه، كه له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس ئه‌نفال كرابوون.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه، پارێزگاری موسه‌ننا، ئه‌حمه‌د مه‌نفی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له بادییه‌ی سه‌ماوه، گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی هاووڵاتیانی كورد دۆزرایه‌وه، كه له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا له‌و ناوچه‌یه زینده‌به‌چاڵ كراوون.
گوتیشی: لیژنه‌كه‌یان به‌رده‌وامه له گه‌ڕان به دوای قوربانیان و ده‌رهێنانی رووفاتی ئه‌و ئه‌نفالكراوانه.
پارێزگاری موسه‌ننا، داواشی له حكومه‌تی ئیتیحادی كرد، لیژنه‌یه‌كی پیشه‌ییانه بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌ندرووست سه‌رجه‌م گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵبدرێنه‌وه.
پارێزگاری موسه‌ننا، مانگی رابردوو، لیژنه‌یه‌كی بۆ گه‌ڕان به دوای گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی كورد پێكهێناوه و ئه‌و لیژنه‌یه له‌گه‌ڵ شاهێدحاڵ و كارمه‌ندانی پێشووی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمهڵهكانن.




