له كۆجۆ دووه‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵی ئێزدییه‌كان هه‌ڵدرایه‌وه
4 تا 6 گۆڕی به كۆمه‌ڵ هه‌ڵده‌درێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستیكرد به هه‌ڵدانه‌وه‌ی دووه‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵی قوربانیانی ده‌ستی داعش له گوندی كۆجۆی سه‌ر به شنگال.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری، زه‌ید عه‌لی عه‌باس، رایگه‌یاند، به به‌شداری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پارێزگاری و كاروباری گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نفالكراوان، ژووری پرۆسه‌كانی ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تیمی لێكۆڵه‌ری نێوده‌وڵه‌تی و لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاروباری بێسه‌روشوێنان، گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه هه‌ڵدراوه‌ته‌وه.
گوتیشی: سبه‌ی شه‌ممه (13ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2019)، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنبووه‌كانی شنگال ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو و رێككاره یاساییه‌كانی ناسینه‌وه‌ی قوربانییه‌كانیان بۆ روون بكرێته‌وه و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان بدرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا 4 تا 6 گۆڕی به كۆمه‌ڵ هه‌ڵده‌درێنه‌وه و پرۆسه‌كه 20 تا 25 رۆژی پێویسته.
پێشتر فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی له گوندی كۆجۆ هه‌ڵدابوویه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له 3ی ئاب/ ئۆگستی 2014، چه‌كدارانی داعش قه‌زای شنگالیان داگیركرد، هاووڵاتیانی ئێزدی ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی گرتن و راوه‌دوونان و كوشتن بوونه‌وه و ده‌یان هاووڵاتی به ده‌ستی چه‌كدارانی داعش گوله‌باران كران و ته‌رمه‌كانیان له گۆڕی به كۆمه‌ڵدا شاردراونه‌ته‌وه.



