رووفاتی زیندە بەچاڵکراوە کوردەکانی سەماوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان
"100 جار تاوانترە کوردێک لەو بیابانە بنێژرێت"
K24 – هه‌ولێر:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناسینەوەی زیندە بەچاڵکراوەکانی سەماوە و گواستنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان دەستی بە کارەکانی کردووە.
بەڕەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە کوردستان24ی رایگەیاند: "پارێزگاری موسەننا لەسەر راسپاردە و داواکاری سەرۆک بارزانی کاری لەسەر دۆزینەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوانی کورد لە بیابانەکانی ئەو پارێزگایە کردووە".
راشیگەیاند: "دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان رووفاتی ئەنفالکراوان دەگەڕێندرێتەوە خاکی کوردستان".
لە لایەکی دیکەوە، محەمەد ئیحسان، شارەزای نێودەوڵەتی لە بواری جینۆساید و گۆڕە بە کۆمەڵەکان بە کوردستان24ی گووت: "زۆر گۆڕی تر ماوە لەو ناوچەیە چونکە سەماوە پایتەختی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی کوردە و رووبەرەکە 46 هەزار کیلۆمەتر چوار گۆشەیە".
راشیگەیاند: "12 شوێنی دیکە لەو ناوچانە بوونیان هەیە دەبێت کار بۆ گەڕاندنەوەیان بکرێت چونکە سەدان جار لە ئەنفالەکە تاوانترە، کوردێک لە بیابانێکدا بنێژرێت".
لەبارەی دەستنیشانکردنی ناسنامەی قوربانییەکان، محەمەد ئیحسان رایگەیاند: "دەبێت سەرەتا بزانرێت کە ئەو قوربانیانە ناسنامەیان پێیە، ئەگەرنا دەبێت لە رێگای شێوازی جل و چەند رێگایەکی دیکە ناسنامەیان ئاشکرا بکرێت".
دوێنی هەینی 12/04/2019، لە رێگای لیژنه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕان به دوای گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی كورد کە لە شاهێدحاڵ و كارمه‌ندانی پێشووی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس پێکهاتبوو، گۆڕێکی بەکۆمەڵی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچەی شێخییەی سەربە شاری سەماوە دۆزرایەوە.
لەگەڵ دۆزینەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکە، پارێزگاری موسه‌ننا، ئه‌حمه‌د مه‌نفی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌ڵێنم به سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێم دابوو، كه كار بكه‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان.
گوتیشی: "له‌و ناوچه‌یه‌دا به گشتیی، چه‌ندین گۆڕی به كۆمه‌ڵ هه‌یه. ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵدراوه‌ته‌وه، گه‌وره‌ترینیانه. ره‌نگه 300 رووفاتی تێدا بێت".
پارێزگاری موسه‌ننا، داواشی له سه‌رۆك بارزانی كرد، تیمێك ره‌وانه‌ی سه‌ماوه بكات بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشه‌كه و هاوكاری كردنی تیمه‌كان.
ئه‌نفال، یان پرۆسه‌ی جینۆساید و قڕكردنی كورد، یه‌كێك له پرۆسه‌كانی رژێمی به‌عسی رووخا‌و (1963 - 2003) بوو، كه به هه‌شت قۆناغ دژی كورد جێبه‌جێیكرد.
یه‌كه‌م قۆناغی له (22ی شوبات/ فێبرایه‌ر و تا 18ی ئازار/ مارسی 1988)ی خایاند. له‌و قۆناغه‌دا دۆڵی جافایه‌تی ئه‌نفالكرا.
قۆناغی دووه‌م له (22ی ئازار/ مارس – 1ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1988) به‌ڕێوه‌چوو، ناوچه‌كانی قه‌ره‌داغ ئه‌نفالكران.
قۆناغی سێیه‌م (7ی نیسان/ ئه‌پریڵ – 20ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1988) له ناوچه‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا.
قۆناغی چواره‌م له (3ی ئایار/ مایۆ تا 15ی ئایار/ مایۆی 1988) بۆ سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ڵاسێوكه و دۆڵی زێی بچووك، ئه‌نجامدرا.
قۆناغه‌كانی پێنج و شه‌ش و حه‌وت، له (15ی ئایار/ مایۆ تا 26ی ئاب/ ئۆگستی 1988) به‌ڕێوه‌چوون و تێیدا ناوچه‌كانی شه‌قڵاوه و ره‌واندز به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتن.
قۆناغی هه‌شته‌م و كۆتایی له (26ی ئاب/ ئۆگست تا 6ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 1988) ئه‌نجامدرا و تێیدا هێرشكرایه سه‌ر ناوچه‌ی بادینان.
H.J