نێچیرڤان بارزانی: كاتی ئه‌وه هاتووه كار له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی دیكه بكه‌ین
فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/4/2019 له دیدارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی, سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئان هیدالگۆ, سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریس و شاندێكی یاوه‌ریدا, جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان پاریس و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له زۆربه‌ی بواره‌كاندا كرایه‌وه و شاندی فه‌ره‌نسی ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا خاتوو هیدالگۆ جیا له ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان، باسی له به‌رنامه‌ی سه‌ركادانه‌كه‌ی كرد, كه ده‌خوازن په‌یوه‌ندیی باشیان له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت و له بواره‌كانی وزه‌ی پاك، كولتوور، گواستنه‌وه و گه‌یاندن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی كرد, بۆ پێشوازییان له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران, به‌رگریی پێشمه‌رگه له ئاسایشی هه‌موو جیهان, به‌ها جیهانییه هاوبه‌شه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان, لێبوورده‌یی, ئاشتی و ته‌بایی و هیوای پێشكه‌وتنی زیاتری بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی خاتوو هیدالگۆ، سوپاسی فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد, كه له شه‌ڕی داعش هاوكاریی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، چونكه وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، بێ ئه‌و هاوكارییه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌ده‌هات و له‌ناوبردنی فكری داعشی به پێویستیی ئه‌م قۆناغه‌ى زانی.
هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆك ماکرۆن, سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای كرد, كه دوای ڕووداو و كێشه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له ڕووی سیاسییه‌وه پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ده‌رگا سیاسییه‌كانی به‌ڕووی هه‌رێمدا كرده‌وه, ئه‌مه‌ش بووه هۆی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ.
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه, كه هه‌رێمی كوردستان شانازی به كولتووری پێكه‌وه‌ژیان، ئاشتی، یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یی ده‌كات و خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م كولتووره ده‌پارێزن, له‌مباره‌شه‌وه ئاماژه‌ی به كردنه‌وه‌ی كڵێسایه‌كی ئه‌رمه‌نه‌كان کرد, که هه‌فته‌ی ڕابردوو له هه‌ولێر کرایه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه, دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا, باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و باشتربوونی دۆخی ژیان و ئابووری له هه‌رێمی كوردستان، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه له‌سه‌ر بابه‌تی وه‌ك وزه‌ی پاك و پاراستنی ژینگه و فراوانكردنی زیاتری كولتووری پێكه‌وه‌ژیان كار بكه‌ین, سوپاسی فه‌ره‌نساشی كرد, كه له‌م بوارانه‌دا هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ك سوپاسی كردن بۆ گرنگیدانیان به قوتابخانه و ئاواره و په‌نابه‌ران.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی دیکه، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون.
H.B