نووسینی راچێته‌ی پزیشكی ده‌بێت بكرێته كۆمپیوته‌ری
دوو بڕیاری نوێ سه‌باره‌ت به نووسینی راچێته
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان، به نووسراوی فه‌رمی، دوو بڕیاری له باره‌ی نووسینی راچێته پزیشكان ده‌ركرد و ماوه‌ی سێ مانگی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه كۆمپیوته‌ری.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان، ده‌بێت راچێته‌ی پزیشكی، له سه‌رجه‌م نۆرینگه و سهرنتهر و نهخۆشنه تایبه‌ته‌كان بكرێته كۆمپیوته‌ری و ماوه‌ی سێ مانگیش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره وه‌ك مۆڵه‌ت داوه‌ته پزیشكان و نۆرینگه‌كان.
هه‌ر به گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌ندیكای پزیشكان، ده‌بێت له‌مه‌ودوا پزیشكان، ته‌نها ناوی زانستی ده‌رمانه‌كان بنووسن، نه‌ك ناوی بازرگانی، پێشتریش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له 16ی 10ی 2018، ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه.
ده‌قی فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌ندیكای پزیشكان:

ئ. م