سلێمانی.. پانێڵێك به‌بۆنه‌ی 121 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ساز ده‌كرێت

كوردستان 24 سپۆنسه‌ری ده‌كات

K24- سلێمانی:

به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 121 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی به‌ ناوی "كوردستان"، پانێڵیك به‌ناوی "قۆناغه‌كانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌" له‌ شاری سلێمانی به‌ سپۆنسه‌ری كوردستان 24 ساز ده‌كرێت.

پانێڵه‌كه‌ كاتژمێر 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌مممه‌ 22ی ئه‌م مانگه‌، له‌ هۆڵی كۆنفرانسی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كوردستان له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاره‌ ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زا به‌شداری تێدا بكه‌ن.

به‌ر له‌ 121 ساڵ، له‌ 22ی نیسانی ساڵی 1898 یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی "كوردستان" له‌ شاری قاهیره‌ له‌لایه‌ن میقداد میدحه‌ت به‌درخان و عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخانی براكه‌یه‌وه‌‌ ده‌ركرا و یه‌كه‌م ژماره‌ی له‌ چاپخانه‌ی دار ئه‌لهیلال له‌چاپ درا. ده‌ركردنی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ بوو به‌ وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له‌‌ بواری رۆشنبیری كوردی و بوو به‌ خاڵی ده‌ستپێكی خاوه‌ندارێتی گه‌لی كورد بۆ بواری رۆژنامه‌گه‌ری.

H.B